لە مەغریب خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە فلۆتیلای سومود کە بەرەو غەززە دەڕوات بەڕێوەچوو

هەزاران کەس لە مەغریبییەکان لە مەراکش و مەکنەس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پشتیوانی خۆیان بۆ فلۆتیلای جیهانی سومود دەربڕی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوت و بانگەوازیان بۆ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کرد.
خەڵکی مەغریب لە شارەکانی مەراکش و مەکنەس خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و شەڕی جینۆساید و برسێتی رژێمی داگیرکەری دژ بە غەززەیان شەرمەزار کرد.
هەروەها بەشداربووان پشتگیریان بۆ فلۆتیلای جیهانی سومود نیشان دا کە بۆ شکاندنی گەمارۆکە بەرەو کەرتی غەززە دەڕوات.
هەردوو خۆپیشاندانەکە لەسەر بانگەوازی بەرەی مەغریبی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و دژایەتیکردنی ئاساییکردنەوە ڕێکخرابوو و چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیانی چین و توێژە جیاوازەکان ئامادەی بوون.
بەشداربووانی هەردوو خۆپیشاندانەکە دروشمی پشتیوانی لە فلۆتیلای سومودیان وتەوە کە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی غەززەیە.
بەشداربووان پشتیوانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکایان بۆ داگیرکردنی غەززە شەرمەزار کرد کە خەریکە کۆمەڵکوژی دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدات.
نزیکەی ٢٠ کەشتی کە بەشێکن لە "فلۆتیلای سومود"، ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەری بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بەڕێکەوتن و دواتر لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کاروانێکی دیکە لە بەندەری جێنەوای باکووری ڕۆژئاوای ئیتاڵیا.
بڕیار بوو ئەم کەشتیانە لە ٤ی ئەیلولدا لەگەڵ کاروانێکی دیکەدا کۆببنەوە کە لە تونسەوە بەڕێدەکەون، بەڵام تا ئێستا وادەی ڕۆشتنیان لە تونسەوە ڕانەگەیەندراوە. پاشان فلۆتیلاکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا درێژە بە گەشتەکەی دەدات بۆ غەززە.
فلۆتیلاکە بریتییە لە هاوپەیمانی فلۆتیلای ئازادی، بزووتنەوەی جیهانی غەززە، فلۆتیلای بەردەوامی و ڕێکخراوی مالیزیایی "سومود نوسانتارا".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.